فەهمی بورهان: گۆڕینی یەکە ئیدارییەکانی خانەقین درێژەپێدەری سیاسەتی تەعریبە

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت سیاسەتی رژێمی پێشوو بەسەر گەلی کورددا جێبەجێبکەن.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی لە ئارادان بۆ گۆڕینی شارەدێکان بۆ شارۆچکە و دابڕینیان لە خانەقین، درێژەپێدەری سیاسەتی تەعریبە، هەنگاوەکە نادەستوورییە و پێچەوانەی ماددەی 140ی دەستوورە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نووسراوێکی رەسمی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران و دادگای باڵای فیدراڵی دەکرێت بە ئامانجی ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدرێت و رێگری لە دەستکاریکرنی نەخشەی ئیداری ناوچەکە بکرێت.

فەهمی بورهان لە کۆتایشدا وتی، ئەو لایەنانەی لە بەغداد و دیالە ئەم بڕیارانە دەدەن، دەیانەوێت سیاسەتی رژێمی پێشووی عێراق، دژ بە گەلی کورد بە بەرگێکی نوێوە جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share