بنکەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكرا

هێرشێكی پێشووی سەر بنكەی زیلكان – ئەرشیڤ

بۆ دووەم شەو لەسەر یەك، بنکەی سەربازیی زیلکان لە باشیك مووشەكبارانكرا.

ئەمشەو بە چەند مووشەکێك هێرشکرایەسەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە زیلکانی سەر بە ناحیەی باشیك لە سنووری پارێزگای نەینەوا.

لە هێرشەكەدا حەوت مووشەک ئاراستەی ئەو بنکەیە کراون و بەپێی زانیارییەکان، چوار لە مووشەکەكان لە نزیک بنکە سەربازییەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكە، لە نزیک هەردوو گوندی جەربۆقە و هنجیرۆکە کەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئێستا زانیاریی دروست لەبارەی زیانەکانی مووشەكبارانەكەوە ئاشكرانەبووە، هێرشەكەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو چەند مووشەكێكی جۆری گراد ئاراستەی هەمان بنكەی سەربازی كران و بەوەش لە ماوەی چەند مانگێكدا، زیاتر لە 10 جار بنكەی سەربازیی زیلکان مووشەكبارانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارى كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی گومركی له‌ گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی گومركی بۆ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی گومركی تیله‌كۆ له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان…
Total
0
Share