تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی لە ژنان قەدەغەكرد

بزوتنەوەی تاڵیبان پێڵاوی پاژنەبەرز و جلوبەری ڕەنگاوڕەنگ و بۆنلەخۆدان لە ژنان قەدەغەدەكات، لەكاتیكدا پێشتریش چەند بڕیارێكی بۆ پیاوان و سەرتاشخانەكان دەركردبوو.

یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی بزوتنەوەی تاڵیبان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی “طلوع”ی ئەفغانی ڕایگەیاندووە، “نابێت ژنان پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێبكەن بەهۆی ئەوەی كە بەڕێگادا دەڕۆن دەنگ دەردەكات و هەست و ویستی گەنجان دەوروژێنێت”.

ئەمە جگە لەوەی دووپاتیكردووەتەوە، “پۆشینی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ لەلایەن ژنانەوە ڕێگەپێدراو نیە و ناشبێت كە هاتنە دەرەوە بۆنیان لەخۆیان دابێت”.

پێشتریش محەمەد ئەشرەف، ڕاوێژكاری تاڵیبان لە زانكۆی كابول ڕایگەیاندبوو، “ئیسلامی ڕاستەقینە ڕێگە بەهاتن و ڕۆیشتنی ژنان نادات بۆ زانكۆ، یان كاركردن”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا تاڵیبان چەند بڕیارێكی بۆ سەرتاشخانەكان و شێوازی ڕیشتاشینی پیاوان دەركردبوو، لەسەرتاشخانەكانی پیاواندا ڕێگەی لە گوێگرتن لە میوزیك و گۆرانی گرت، شێوازەكانی ریشتاشینیشی بۆ پیاوان دیاریكرد و ڕێككدرنەوەی ڕیشی لەلایەن پیاوانەوە قەدەغەكرد .

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسیان لە ڕێكارەكانی تاڵیبان هەیە و چەندجارێكیش هۆشدارییانداوە كە دەبێت بزوتنەوەكە ڕێز لەمافی مرۆڤ بگرێت، بەپێچەوانەوە دان بە بزوتنەوەكە و حكومەتەكەیدا نانێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: ئێران بە خێراتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە

نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە کنێست رایگەیاند، ئێران بە خێراییەکی زیاتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە، ئەمەش نزیکەی…
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: شەپۆلی 46هەمینی هێرشە مـ.ـووشەکییەکانمان بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەستیپێکرد

سوپای ئـ.ـێران ڕایگەیاند، شەپۆلی 46هەمینی مـ.ـووشەکەکانمان ئاڕاستەی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا کرد. ئاماژەی بەوەشکرد،…
Total
0
Share