ڕامبۆ كۆشكەكەی دەفرۆشێت

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی سلیڤستەر ستالۆن بڕیاریداوە كۆشكەكەی بفرۆشێت، كە لە حەفتاكانەوە تیایدا دەژێت.

سلیڤستەر ستالۆن، ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی و ناسراو بە ڕامبۆ، بڕیاریداوە كۆشكەكەی بفرۆشێت كە هەشت ژووری نوستن و 12 حەمامی تێدایە و ڕوبەرەكەی 2 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و دەكەوێتە ویلایەتی كالیفۆرنیاوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی زە سەنی بەریتانی، ئەكتەرە ئەمریكییەكە نرخی 130 ملیۆن دۆلاری خستووەتە سەر كۆشكەكەی.

كۆشكەی ستالۆنی تەمەن 74 ساڵ كتێبخانەیەكی گەورەی ئەكتەرەكە لەخۆ دەگرێت كە یادەوەرییەكانی بەشێكی فیلمەكانی تێدایە.

ناوەوەی كۆشكەكە بە پەیكەرێكی بەردیی ڕامبۆ كە دەستەكانی بۆ ئاسمان هەڵبڕیوە ڕازاوەتەوە، لە دەرەوەی كۆشكەكەش یاریگای گۆڵف و مەلەوانگە لەخۆ دەگرێت.

ستالۆن ئەو خانووەی لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو كڕیوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەو ئەكتەرە ئەمریكییە و هاوسەرە 52 ساڵانەكەی، بڕیاریانداوە كە ماڵەكەیان بگوازنەوە بۆ باڵم بیچ كە لە ساڵی 2020 بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار لەوێ خانوبەرەیان كڕیوە.

بابەتی پێشتر

حەداد: یاسای ژنە ئێزیدییە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش دادەنێین

بابەتی دواتر

توركیا بە پشتبەستن بە باكووری كوردستان دەیەوێت بەرهەمهێنانی زێڕ زیاد بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share