ئەمریكا 892 ملیار دۆلاری بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكەی تەرخان كرد

كۆنگرێسی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر سەدان ملیار دۆلار دەربڕی بۆ هاوكاریكردن و بوژاندنەوەی ئابوریی وڵاتەكەی.

دوێنێ دووشەممە 21ی كانونی یەكەم، كۆنگرێسی ئەمریكا ڕەزامەندی لەسەر بودجەیەك بە بڕی 892 ملیار دۆلار دەربڕی بۆ بوژاندنەوەی ئابوریی ئەمریكا، پاش ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانی گەورەی پێگەیشتووە.

پێشبینی دەكرێت سەرۆكی ئەمریكا بەم نزیكانە ئەو پرۆژەیاسایەی كۆنگرێس واژوو بكات بۆ ئەوەی ببێت بە یاسایەك و كاری پێ بكرێت.

پەسەندكردنی ئەو پرۆژەی پاڵپشتییە، پاش ئەوە دێت كە لەلایەن یاسادانەرانی كۆنگرێسەوە مشتومڕێكی زۆری لەبارەوە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌…
Total
0
Share