دۆلار بە كەمتر لە نرخی بازاڕ بە حاجییان دەفرۆشرێت

ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی كوردستان و عێراق كە ئەمساڵ گەشتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەكەن، كارئاسانیی زیاتریان بۆ دەكرێت.

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، لە خەرجكردنی دۆلاردا كارئاسانی بۆ حاجییان دەكرێت و ئاشكرایكرد، “دەستەی حەج و بانكی ناسك خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە حاجییان دەكەن و دۆلاریان بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێدەفرۆشن”.

نرخی 100 دۆلار لە بازاڕدا لە سەرووی 148 هەزار دینارەوەیە، بەڵام بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 143 هەزار و 500 دینار دەخاتە بازاڕەوە.

ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێم و عێراق بەرەو سعودیە بەڕێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت كاندیدەكەی یەكێتی سەردەكەوێــــت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەرێوەبچێت كاندیدەكەی…
Total
0
Share