بە بەشداریی زیاتر لە 129 هەزار خوێندکار تاقیکردنەوەی نیشتمانی دەستپێدەکات.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە سەرانسەری هەرێم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی دەستپێبکات.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە تەواوی پەروەردەکانی سنووری هەرێم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی دەستپێدەکات و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکارییەکان کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 129 هەزار و 862 خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن کە دابەشکراون بەسەر دوو هەزار و 391 هۆڵدا، راستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەکان پەڕاوی تاقیکردنەوە دێتەوە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان و لەوێوە پێداچوونەوەی پێدەکرێت.

جەختیشیکردەوە، بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشوو بکەوێت راستەوخۆ رۆژی دوای پشووەکە تاقیکردنەوەکە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share