توێژینەوەیەکى نوێ: بەرزبوونەوەى کۆلیستڕۆڵ لە کیتۆدا نابێتەهۆى نەخۆشییەکانى دڵ

پێشتر باوەڕوابوو کە دیارترین گرفتەکانى پارێزى کیتۆ سیستمە خۆراکییەکەیەتى کە پشت بە چەورى و پڕۆتینەکان و کاربۆهیدراتى کۆلیستڕۆڵ بەرزى زیانبەخش LDL دەبەستێت، بەڵام توێژینەوەیەکى نوێ دەڵێت، ئەم بەرزبوونەوەیەى کۆلیستڕۆڵ نابێتەهۆى نەخۆشییەکانى دڵ.

ساڵى رابردوو توێژینەوەیەک نیشانیدا کە لەنێو پەیڕەوکارانى سیستمى خۆراکیی کەم کاربۆهیدراتدا وەک کیتۆ، دەشێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە لە جۆرى دووەم بە رێژەى 20% زیادبکات، بەڵام پێدەچێت گەورەترین خاڵى لاوازى پارێزى کیتۆ هۆکارى بێت بۆ زیادبوونى کۆلیستڕۆڵى پڕۆتینى چەوریی چڕیی کەم LDL، ئەم بەشە پڕۆتین و چەورییەى دەشێت لە دەمارەکاندا کەڵەکەببن و، ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەى دڵ و مێشک زیاددەکات.

بەڵام توێژینەوەیەکى نوێ کە ژمارەیەک پەیمانگا ئەنجامیانداوە، لەوانە پەیمانگاى لۆندکویست بۆ داهێنانى پزیشکى زیندەگى لە ناوەندى پزیشکیی هاربۆرى زانکۆى کالیفۆڕنیا، دەریدەخات کە بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵى پڕۆتینى چەوریی چڕیی کەم لەلای پەیڕەوکارانى سیستمى کیتۆ نابێتەهۆى نەخۆشییەکانى دڵ، ئەگەر پەیڕەوی ژیانێکى تەندروست بکەن.

تیمەکە چاودێریی 100 کەسى کرد کە خاوەن تەندروستییەکى باش بوون و، بۆ ماوەى ساڵێک پەیڕەوى سیستمى کیتۆیان کرد، لە سەرجەم بەشداربوواندا تێبینیی بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵى LDL لە خوێنیاندا کرا، سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆلى ناسراو بە ئەپولیبورپڕۆتین ApoB.

بەڵام لەهەمان کاتدا تێبینیى دابەزینى چەوریی سیانى، دابەزینى فشارى خوێن، دابەزینى کێش و جەستە، دابەزینى بەرگریى ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵى پڕۆتینى چەوریی چڕى بەرز HDL کە بە کۆلیستڕۆڵى “باش” ناودەبرێت، تیادا بەدیکرا.

بە واتایەکى دیکە سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئاستى کۆلیستڕۆڵى “خراپ” لە خوێنى بەشداربووانى توێژینەوەکەدا، بەڵام لە راستیدا خاوەن تەندروستییەکى باش بوون لە پاش ساڵێک بەسەر پەیڕەوکردنى سیستمى کیتۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share