ژاپۆن دەرمانێکی بۆ چارەسەری نەخۆشی زەهایمەر پەسەندکرد

کۆمپانیای ئیسای دەرمانسازی ژاپۆنی ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەیان ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی “لیکێمبێ” بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی زەهایمەر دەرکردووە و لەگەڵ کۆمپانیای بایۆجینی ئەمریکی پەرەیان پێداوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لیژنەیەکی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن لە مانگی ئابدا پێشنیاری پەسەندکردنی ئەو دەرمانەیان کرد، چونکە پێشتر لە مانگی تەمموزدا لەلایەن ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکرا.

ئەم دەرمانە یەکەم چارەسەرە کە سەلمێنراوە کە پێشکەوتنی نەخۆشیی زەهایمەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا خاو دەکاتەوە، بەڵام پسپۆڕانی ئەمریکا جەختیان لەوەکردەوە، هۆشدارییەک لەسەر دەرمانەکە دابنرێت کە ئاماژەیە بۆ مەترسی ئاوسانی مێشک، وەک دەرمانەکانی تری زەهایمەر.

ئەو دەرمانە، دوو هەفتە جارێک لە ڕێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت بە نەخۆشەکان، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەکانی سەر (لیکێمبێ) کە لە مانگی ئەیلولدا بڵاوکرانەوە، دەریانخستووە کە دەرمانەکە هۆشیاریی نەخۆشانی زەهایمەری بە ڕێژەی 27٪ خاوکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە بە رێژەی 41% زیاتر دەکات. توێژینەوەکە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share