هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لە كاتی خۆڵباریندا جامی ئۆتۆمبێلەكانتان دابخەن و لایتی نزم هەڵبكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت، “بە وریایی شۆفێری بكەن”.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ماوەی چەند رۆژێكە كەشێكی خۆلبارین شاری هەولێری گرتووەتەوە، كە بەهۆی ئەم خۆڵبارینە ئاستی بینین كەمبووەتەوە.

دەشڵێت، “داوا لەشوفێران دەكەین لەكاتی خۆڵباریندا بە وریایی لێخوڕین ئەنجامبدەن و جامی ئۆتۆمبێلەكان دابخەن و لایتی نزم هەڵبكەن، بۆئەوەی بەهوی كەمبوونەوەی ئاستی بینین ئۆتۆمبێلەكانی دوای خۆتان بتان بینن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: بەعەرەبکردنی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان قبوڵكراو نییە

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەڵێت، “بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچه‌  كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نییه ‌و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وە.”…
Total
0
Share