بافڵ تاڵەبانی: لامەرکەزی فاکتەری بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵکە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم، پێشوازیی کرد لە لێپرسراوی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان و لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند پاڵپشتیی دیالۆگی نیشتمانی و ڕێککەوتنی نێوان بەغداد و هەرێم دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، “لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی نێوان ھەردوولاکرا و  جەخت لە فراوانکردنی ھاریکاری و ھاوکارییەکانی کەنەدا کرایەوە بەتایبەت لە خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانیان بۆ مەشقپێکردنی ھێزی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان لەچوارچێوەی پشتیوانییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، یەکێتیی نێشتمانیی کوردستان دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان هەرێم و عێراق بە پێویست دەزانێت و داوا لە نوێنەری وڵاتان دەکات پشتگیری هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بکەن و هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

سەبارەت بە سیستمی لامەرکەزی هاوسەرۆکی یەکێتی بە باڵیۆزخانەی کەنەدای ڕاگەیاندووە، ” سیستمی لامەرکەزی لە ھەرێم فاکتەری بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکە”.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی باسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و خواستی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد و لەوادەی خۆیدا خستەڕوو وتیشی، ” دەمانەوێت لە ناوچە دابڕێندراوەکان وەک کورد بە یەکدەنگی و یەکھەڵوێستی بەشداریبکەین و یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزین”.

بابەتی پێشتر

پێكدادان لەنێوان هێزەكانی چین و هندستان-دا ڕویدا

بابەتی دواتر

پێنج یاریزان لەدوای ڕۆیشتنیان لە ڕیاڵ مەدرید گەیشتنە لوتکەی تۆپی پێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share