كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، سبەی وەزارەتی دارایی عێراق رادەسپێرێت بۆ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر سبەی بەغداد پارەكە بنێرێت دەتوانرێت لە ماوەی سێ رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت بەغداد بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
Total
0
Share