بزانە سزای ئەو كەسانە چییە كە هەڕەشە دەكەن؟

هەندێكجار مرۆڤەكان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێك یان دەستكەوتێكی دیاریكراو، چەندین رێگای جیاواز دەگرنەبەر، یەكێك لە رێگا نایاساییەكان بریتییە لە “هەڕەشەكردن” كە رەنگە ئەو كەسەی پەنای بۆدەبات نەزانێت كارێكی لەو جۆرە سزای یاسایی بەدواوەیە.

بەپێی یاسای ژمارە 111ی ساڵی 1969ی یاسای سزادانی عێراقی بەم جۆرە باس لە هەڕەشەكردن دەكات كە وەك لە ماددەی 430ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە:

1- بە بەندكردن (سجن) سزادەدرێت لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان بە گرتن (حەپس)، ئەوەی هەڕەشەی لە یەكێكی دیكە كرد بە گەورە كەتنێك دژی خود یان سزای دارایی كەسی دیكە یان هەڕەشەی دانەپاڵی چەند كارێكی شكۆ روشێن یان دركاندنی و ئەمەش داوایان راسپاردن یان ملنەدانی بۆ كارێك یان مەبەستی بێت.

2- هەرەشە هەمان سزای دەبێت، گەر هەڕەشەكردن لە رێگای نامەیەك بێت.

هاوكات لە ماددەی 432ی یاسای سزدانی عێراقیدا هاتووە، ئەوەی بە قسە یان بە كردار یان ئاماژە یان نووسراو یان زارەكی یان لە رێگای كەسێكی دیكە، ئەگەر هاتوو هەڕەشە لە یەكێكی دیكە بكات بە گرتن سزادەدرێت كە زیاتر نەبێت لە ساڵێك یان بژاردن لە 225 هەزار زیاتر نەبێت.

لەم ماددەیەدا ئەوە رووندەبێتەوە كە هەڕەشەكردن سزای دەبێت ئەگەر بە قسەبێت یان بە نووسراویش بێت یاخود تەنها ئاماژەیەك بێت یان لە رێگای كەسێكەوە هەڕەشەبكات لە كەسی بەرامبەر.

لەم حاڵەتانەدا كەسەكە سزادەدرێت كە زیاتر نەبێت لە ساڵێك و پێبژاردن كە زیاتر نەبێت لە 225 هەزار دیناری عێراقی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share