دوای سێ کاتژمێر لە ئاگربەست شەڕی هیندستان و پاکستان دەستیپێکردەوە

دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر بەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستان، رێککەوتنەکە شکێنرا و شەڕ دەستیپێکردەوە.

سوپرامانیام جایشانکار وەزیری دەرەوەی هیندستان رایگەیاند، “پاکستان رێککەوتنی ئاگربەستی شکاند ئێمەش وەڵاممان دانەوە”.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەدوای چەند کاتژمێرێک لە ئاگربەستەکە دەنگی تەقینەوە لە چەند شوێنێکی هەرێمی کشمیر بیستراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا بەرپرسانی پاکستان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی شکاندنی ئاگربەستەکەوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئێران: ئەمشەو دەیسەلمێنین کە هیچ دەستدرێژییەک بێ وەڵام نابێت

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بۆ ئەمریکییەکانمان سەلماند کە هەر دەستدرێژییەک، ڕاستەوخۆ وەڵامدەدرێتەوە و ئەمشەویش ئەمە…
Total
0
Share