ئەنچیلۆتى دواى کلاسیکۆ ریال مەدرید جێدەهێڵێت

رۆیشتنى کارلۆ ئەنچیلۆتى لە یانەى ریال مەدرید زیاتر لە هەر کاتێک نزیکتر بووەتەوە، پاش ئەوەى چاڤى ئەلۆنسۆى راهێنەرى یانەى بایەر لیڤەرکوزن سووربوونى لەسەر جێهێشتنى یانە ئەڵمانییە لە کۆتایى وەرز راگەیاند.

فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزاى بوارى گواستنەوەى یاریزان و راهێنەران بڵاویکردەوە، رێککەوتنى زارەکى ئەنچیلۆتى بۆ راهێنانى هەڵبژاردەى بەرازیل لە جامى جیهانیی 2026 تائێستا ماوە و ئەگەرى هەیە واژووى لەسەر بکرێت.

پاش ناکۆکییەکانى نێوان یەکێتیی تۆپى پێى بەرازیل و ریال مەدرید، چاوەڕوان دەکرێت ئەنچیلۆتى رێوشوێنەکانى جێهێشتنى یانەکە پاش کلاسیکۆى سبەى یەکشەممە ئەنجامبدات و، یەکێتییە بەرازیلییەکە چاوەڕوانى واژووى راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەکات.

بەپێى رۆمانۆ، ئەنچیلۆتى و ریال مەدرید بە رەسمى کۆتاییهاتنى گرێبەستەکەیان پاش رووبەڕووبوونەوەى بارسێلۆنا لە چوارچێوەى گەڕى 35ى خولى ئیسپانى رادەگەیەنن.

روونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت کارلۆ وەک ئەفسانەیەک ریال جێبهێڵێت و ئەلۆنسۆ جێگەى بگرێتەوە.

گرێبەستەکەى ئەلۆنسۆ پێشتر ئامادەکراوە، چونکە راهێنەرە ئیسپانییەکە بەر لە ساڵێک تیمە ئەڵمانیەکەى دەربارەى خواستى بوونە راهێنەرى ریال مەدرید رۆژێک لە رۆژان، وەک مەرجى سەرەکیی پەسەندکردنى نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ئاگادارکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share