زێدان خەونی شازادەی قەتەرە

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیی فەرەنسی ئاماژەی بەوەکردووە، تەمیم بن حەمەد ئال سانیی شازادەی قەتەر، خەونی ئەوەیە زێدانی فەرەنسی وەک ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دەستنیشان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی، شازادەی قەتەر کە لە هەمان کاتدا خاوەنی ڕاستەقینەی یانەی پاریس سان جێرمانە، دەیەوێت زێدان لەسەر کورسی یەدەگی یانە فەرەنسییەکە ببینێت.

لە بەرامبەردا ئیدارەی پاریس سان جێرمان گرێنتی بەردەوامبوون بە کریستۆف گالتیێی ڕاهێنەر و لویس کامپۆسی ڕاوێژکاریی وەرزشیی یانەکە نادات، ئەوەش گومانی دروستکردووە، کە زێدان جێگەی هەردووکیان بگرێتەوە.

زێدان لە ساڵی 2021ەوە لە ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتووە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانە و هەڵبژاردەیەکی دیکە دەستبەکارنەبووە.

بابەتی پێشتر

کەمتەرخەمیی نێیمار، پاریسی توڕەکردووە

بابەتی دواتر

چاڤی سیمیۆنز: بڕیاری کۆتایی پەیوەستە بەخۆمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share