جارێکی دیکە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە پشووەوە

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە ئەنجومەنی نوێنەران بکەوێتە پشووی وەرزیی خۆیەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی ماددەی 57 لە دەستووری عێراق و بەپێی ماددەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، پشووی وەرزی بەهاری ساڵی چوارەمی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە لە رۆژی هەینی دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتێکدایە، کۆمەڵێك یاسای گرنگ لە چاوەڕوانی پەسەندکردندان، کە گرنگترینیان خشتەی بودجەیە کە تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانە نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share