سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و باجی زیادە خستنەسەر جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بخرێتە دەنگدانەوە.
ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چەند رۆژێکی دیکە رەشنووسی یاساکە دەخرێتە بەردەم لیژنەیەکی کارامە بۆ پێداچوونەوەی یاسایی و زمانەوانی، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەری لە دانیشتنەکانی هەفتەی داهاتوودا.
وتیشی، بەپێی پرۆژەیاساکە، باجی زیادکراو بەسەر هاوردەکردنی پاکەتی جگەرە، ڤەیپ و ماددەکانی نێرگەلەدا دەسەپێندرێت، هاوکات رێگرییش لە فرۆشتنی جگەرە و ڤەیپ بە کەسانی خوار 18 ساڵ دەکرێت.