بڕیارێكی گرنگ لە سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە

لە سلێمانی دادگایەك تایبەتكرا بە بینینی دۆسیەی رۆژنامەنووسان.

بەپێی نووسراوێك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە نووسراوی ژمارە 2722 لە 13ی ئەم مانگە سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی كارگێری گشتاندووە كە دەبێتە هەنگاوێك بۆ چارەسەری بەشێكی زۆر كێشەی میدیا و میدیاكاران.

هاوكات لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەڵێت، “هەنگاوێك بەرەو چارەسەر كە دەبێتە چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانی میدیا و میدیاكاران و بووە مایەی دەستخۆشی و ستایشی میدیاكاران و سەرجەم خەڵكی هەرێمی كوردستان”.

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەپێی ئەم بڕیارە لە سلێمانی دادگایەك لە دادگاكانی لێكۆڵینەوە، دادگایەكیش لە دادگاكانی كەتن تایبەت دەكرێن بە دۆسیەكانی میدیا و میدیاكاران، ئەوەش لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35 ساڵی 2007 كە دەتوانین بە سەركەوتنێكی گەورەی دادگا و دادوەریی لە كوردستاندا بدەینە قەڵەم.

ئەوەش خراوەتەڕوو جێگای خۆیەتی لەم هەنگاوە گەورەیەدا هەوڵ پێداگریی و داواكاریەكانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەرزبنرخێنین كە چەندین سیمنار و كۆڕ و كۆڕبەند و داواكاریی تایبەتیان سازكرد بۆ ئەوەی دادگایەكی تایبەت بە میدیا و میدیاكاران لە هەرێمدا تایبەت بكرێت و ئەوبوو هەوڵەكانیان سەریگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان گەڕەكە هەژارنشین و دەوڵەمەندنشینەكاندا جیاوازیی هەیە

لە شاری هەولێر، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازیی هەیە، گەڕەكە هەژارنشینەكان لەنێو گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندان،…
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: خەڵکی هەولێر ئەمڕۆ هەستیانکرد لە زیندانێکی گەورەدان

مەسعود عەبدولخالق، رایگەیاند، “خەڵکی هەولێر ئەمڕۆ هەستیانکرد لە زیندانێکی گەورەدان”. مەسعود عەبدولخالق، نووسەر و رووناکبیر، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا…
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share