فیڵ نیڤیڵ بەرگری لە سۆڵشایەر دەکات: ئەوەی ڕوویدا کارەسات نییە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کچانی بەریتانیا پاڵپشتی سۆڵشایەر دەکات

ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، فیڵ نیڤیڵ بەرگری لە ئولی گۆنار سۆڵشایەری ڕاهێنەری نەرویجی دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، ئەوەی بەسەر یانە سوورەکەدا هاتووە کارەسات نییە.

نیڤیڵ بە “بی بی سی ڕادیۆ”ی ڕاگەیاندووە، ” ئەگەر یونایتد شەممەی داهاتوو براوەبێت واتا لە ساتە هەستیارەکاندا سەرکەوتوبوون، بەرانبەر لایپزیچ تەنها 30 خولەکی سەرەتا خراپ یارییانکرد و تۆپی پێ سزایدان و لە خولی یانە پاڵەوانەکان کرانە دەرەوە، ئێستا ئەوان بەشداری خولی ئەوروپین، پێویستە نازناوەکە بچننەوە”.

ئەستێرە دێرینەکەی ئینگلاند کە لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کچانی بەریتانیایە، دەڵێت، ” چیرۆکێکی بێواتایە، هەوڵدەدرێت سۆڵشایەر دووربخرێتەوە، ئەگەر یانەیەک لە کۆتا ساتەکاندا بدۆڕێت کارەساتە، ئەوەی لەگەڵ یونایتد ڕوویدا کارەسات نەبوو، بەڵام بێزارکەربوو، هەوڵیاندا بگەنە قۆناغی 16 و نەیانتوانی، پێموایە جیاوازی لە نێوان یونایتدی سۆڵشایەر و ڕاهێنەرانی پێش خۆیدا هەیە، تەنانەت لەسەردەمی سێر ئەلێکس فێرگسۆنیش لەم قۆناغەدا دەرکراون، بەڵێ ئەوە ڕوویداوە..”.

لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرانبەر لایپزیچی ئەڵمانی دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەپێی ئەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان لە (9)دا جێگیربوو، کە ئەوەش واتای ماڵئاواییکردنیان دەبەخشێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

میدیاکانی بەریتانیا و شرۆڤەکارانی کەناڵە ئینگلیزییەکان ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی سۆڵشایەر کردووە و بەهۆکاری سەرەکی شکستەکەیان لە قەڵەمداوە، بەڵام بە پێچەوانەی هەمووانەوە فیڵ نیڤیڵ بەرگری لێدەکات و دووپاتیدەکاتەوە، دۆڕاندن بەرانبەر لایپزیچ و دەرکردنیان لە چامپیۆنز لیگ هەرگیز کارەسات نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دیبالا له‌کۆتا ساتدا لوتکه‌ی نێوان ئینته‌ر و یوڤی یه‌کسانکرده‌وه‌

یانه‌ی ئینته‌ر میلان نۆیه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس ئه‌نجامدا و یاریی نێوانیان به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سه‌نیگال  بۆ جاری یه‌که‌م له‌مێژوویدا جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای به‌رزکرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقای 2022ی له‌ میسڕ برده‌وه‌ و بۆ جاری یه‌که‌م له‌ مێژوویدا جامه‌که‌ی…
Total
0
Share