ئارسیناڵ یاساشکێنی بۆ دیکلاین ڕایس دەکات؟

یانەی ئارسیناڵ لە گواستنەوەی دیکلان ڕایس بۆ یاریگای “ئیماراتس” نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “تریبونا”، دیکلاین ڕایس داوای درێسی ژمارە (41)ی کردووە و چەندین وەرزە بەو ژمارەیەوە نمایشی تواناکانی دەکات، ئەوەش ئیدارەی یانە ئینگلزییەکەی خستووەتە بەردەم بژاردەیەکی قورس.

بەپێی یاسایەکی ناوخۆیی، “گانەرز” هیچ ژمارەیەک لە سەرو 36 بە یاریزانان نابەخشێت، تەنانەت لەپێشوودا ئەلێکس ئیۆبی ناچار بووە دەستبەرداری درێسی ژمارە 45 بێت.

ڕایس لەبارەی ژمارەکەیەوە وتوویەتی، “41 ئەو ژمارەیە بوو کە لە ئەکادیمیاوە پێمدرا. کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ پێکهاتەی یەکەمی وێستهام سەردانی سیاتڵم کرد هەمان ژمارەم پێدرا، لەو کاتەوە لەگەڵمدا ماوەتەوە.”

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا میکێل ئارتێتا ئامادە دەبێت یاساکان بۆ گرانبەهاترین گرێبەستی ئەم وەرزەی ئارسیناڵ بشکێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share