بۆچی مانچستەر یونایتد ناگەڕێتەوە لوتکە؟ زڵاتان وەڵامدەداتەوە..‏

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ-ی سویدی، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان هۆکاری دواکەوتنی ‏مانچستەر یونایتد لە کاروانی یانە گەورەکان بۆ بیرکردنەوەی ئیدارە و یاریزانانی یانەکە ‏دەگەڕێنێتەوە.‏

یانەی مانچستەر یونایتد سەردەمێکی سەختی دیکەی لەگەڵ ئولی گۆنار سۆڵشایەری ‏ڕاهێنەری نەرویجیدا تێپەڕاند، ڕاهێنەرەکە دوورخرایەوە و لە ئێستادا مایکڵ کاریک ‏بەشێوەیەکی کاتی پۆستەکەی وەرگرتووە، هاندەران و یاریزانانی یانەکە لە چاوەڕوانی ‏ئیدارەی یانەکەیاندان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی دیکە.‏

لەبارەی شکستی یونایتدەوە، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە “گاردیان”ی ڕاگەیاندووە، “لە ‏مانچستەر یونایتد بەردەوام باسی ڕابردوو دەکەن، کە چوومە ئەو یانەیە پێموتن: من ‏هاتووم چیرۆکی خۆم لێرە بنووسمەوە، پێویستە بەردەوام بیر لە داهاتوو بکەیتەوە، ‏ئەگەرنا پێویستە بچیتە نەخۆشخانە و کەللـەسەرت پاکبکەیتەوە”.‏

ئیدارەی مانچستەر یونایتد بەردەوام بەهیوایە سەروەرییەکانی سەردەمی ڕابردوو ‏بگەڕێنێتەوە، ماوەی سێ وەرزە سۆڵشایەر-یان وەک ڕاهێنەر گەڕاندووەتەوە، هەروەها ‏باوەڕیان بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێناوە پەیوەندی بە یانەکەوە بکاتەوە، بەڵام هەرگیز ‏نەیانتوانیوە کێشە تاکتیکییەکانیان چارەسەر بکەن.‏

لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، نەیانتوانیوە شانبەشانی گەورەکانی دیکەی ئەوروپا ‏هەنگاوبنێن، بەردەوام لەسەر بیرۆکەکانی ڕابردوو ژیاون و نوێکارییان لە بیرکردنەوە و ‏فەلسەفەی کارگێڕی و وەرزشییاندا نەکردووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا به‌ چوارینه‌ به‌رامبه‌ر ئوسترالیا ده‌ستیپێکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا…
Total
0
Share