ئەمڕۆ سکایپ بۆ هەمیشە دادەخرێت

ئەمڕۆ 5/5/2025، بەرنامەی سکایپ بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە بەکارهێنەرانی دەکات و دادەخرێت.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایدەگەیەنێت، لەمەودوا بەرنامەی مایکرۆسۆفت تیمز، شوێنی دەگرێتەوە و بەکارهێنەران دەتوانن هەژماری تایبەتی خۆیان لەو بەرنامەیە بکەنەوە و سەرجەم زانیاریی و پێویستییەکانتان راستەوخۆ لە سکایپەوە بگوازنەوە سەری.

مایکرۆسۆفت دەڵێت، داخستنی سکایپ، یارمەتیی ئەو کۆمپانیایە دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت سەرنجی خۆی زیاتر بخاتە سەر مایکرۆسۆفت تیمز کە خزمەتگوزارییەکی تایبەتی خودی کۆمپانیاکەیە.

سکایپ، تۆڕێکی پەیوەندیکردنە کە لە ساڵی 2003 دروستکراوە، ئەم تەکنەلۆژیایە توانی لە سەرەتای ساڵانی 2000ـدا، بە پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی، ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهان، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بۆلای خۆی رابکێشێت.

لە ساڵی 2005، کۆمپانیای بازرگانیی ئەلیکترۆنی فرەنەتەوەیی ئیبەی (ebay) سکایپی کڕی و دواتریش، لە ساڵی 2011 کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە بڕی 8.5 ملیار دۆلار، کڕییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share