بە وێنە.. دوای 75 ساڵ لە پەرستنی پرسە بۆ تیمساحێك دەگێڕن

لەبەر ئەوەی “ڕووەكخۆر” بووە، دانیشتووانی گوندێك زیاتر لە 75 ساڵ تیمساحێكیان پەرست و دوای مرداربوونەوەی پرسەی بۆ دەگێڕن.

“بابیا” ناوی تیمساحە مێینەكەیە كە لە گومی ئاوی گوندێكی هیندستان دەژیا، خۆراكە سەرەكییەكەی ئەو تۆپەڵانەی برنج بوون كە دانیشتووانی گوندەكە بە پەرۆشییەوە پێیاندەدا.

ئەفسانەكە كەی و چۆن سەریهەڵدا؟

بەپێی وتەی دانیشتووانی گوندەكە كە ماوەی دەیان ساڵ چیرۆكی تیمساحەكەیان بۆ گەشتیاران گێڕاوەتەوە، ساڵی 1945 سەربازێكی بەریتانی لە گۆمێكی نزیك پەرستگەی گوندەكە تەقەی لەو تیمساحە كردووە و برینداریكردووە، لەوێوە چیرۆكەكە دەستیپێكردووە و دانیشتووانی ئەو گوندە كاتێك چاودێریی تیمساحەكەیان كردووە، بە وتەی خۆیان بۆیاندەركەوتووە كە ڕووەكخۆرە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 75 ساڵ پەرستوویانە.

پزیشكانی ڤێتێرنەری لە ناوچەكە، هەمیشە ڕەتیانكردووەتەوە تیمساحەكە ڕووەكخۆربێت، بەو پێیەی لە گومێكدا ژیاوە كە پڕە لە ماسی و مار و مارماسی، بەڵام ئەو كەسانەی پەرستوویانە، پێداگیربوون لەسەر بۆچوونەكەیان و دەڵێن، ڕۆژانە “بابیا” دوو جار چووەتە كەناری گۆمەكە و تۆپەڵە برنجی خواردووە و بە هێمنی گەڕاوەتەوە بۆ ناو ئاوەكە، تەنانەت هەمیشە بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ لە هەمان گۆمدا مەلەیانكردووە، كاتێكیش پیاوی ئایینیی ناوچەكە مامەڵەی لەگەڵ تیمساحەكەدا كردووە، هەمیشە گوێڕایەڵ بووە و ئازاری نەداوە.

بە مرداربوونەوەی تیمساحەكە، دانیشتووانی ناوچەكە ڕێوڕەسمێكی گەورەی پرسەیان بۆ ڕێكخست و سەدان كەس ماتەمدەگێڕن.

بابەتی پێشتر

کیم جۆنگ ئون هەڕەشە دەکات و جیهان نیگەرانە

بابەتی دواتر

ڕۆدیگێر سەلامەتە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ‘ئەلوو’ لە چییەوە هاتووە؟

چەندین دەنگۆ و زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی وشەی “ئەلوو”ـەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دەوترێت، هەندێک پێیان وایە…
Total
0
Share