عێراق یەكەم تۆپهاوێژی خۆی دروستكرد

سوپای عێراق یەکەم تۆپهاوێژی جۆری(D30)خستە خزمەتی سەربازییەوە، کە بە تایبەتمەندییەکی جیاواز دروستکراوە.

هانی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارگەی پیشەسازی سەربازیی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە،” کارگەی پیشەسازی سەربازی دوای ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەك، تۆپهاوێژی (D30)خستە خزمەتی سەربازی، كە یەکەمین جۆرە لە جیهاندا کە بتوانێت لەسەر تایە بڕوات”.

ئەو بەرپرسەی كارگەی پیشەسازی باسی لەوەشكردووە” تۆپهاوێژی جۆری 155 داخڵی کاری چاککردنەوەکراوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو كارگەكە یەكەم جۆری دەمانچەی دروستكراوی عێراق خستە خزمەتی سەربازییەوە.

بابەتی پێشتر

بڕە پارەیەك بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
18
Share