توێژینەوەیەک: خواردنەوەى قاوە نیشانەکانى لاوازیی ماسولکە لە بەساڵاچوواندا کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەى خواردنەوەى قاوە سوودێکى باش بە بەساڵاچووان دەگەیەنێت، کە ژیانیان لە پیریدا باش دەکات لەڕێى کەمکردنەوەى نیشانە و لێکەوتەکانى لاوازیی ماسولکەکان.

توێژینەوەکە، کە لەسەر هەزار و 161 کەسى تەمەن سەروو 55 ساڵ ئەنجامدرا، ئاشکرایکرد کە “خواردنەوەى قاوە یارمەتیدەر دەبێت لە پارێزگاریکردن لە هێزى ماسولکەکان و کەمکردنەوەى لاوازى و، کەمکردنەوەى مەترسیی کەوتن”.

بەپێى شارەزایان، خواردنەوەى قاوە پەیوەندیدارە بە کەمبوونەوەى مەترسیی تووشبوون بە لاوازیی ماسولکە، کە دۆخێکى پەیوەست بە ماسولکە و شەکەتیی زۆرە و ئەگەرى کەوتن زیاددەکات و رێگریش لە چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکان و برین دەکات.

ئەنجامەکان دەریدەخان کە ئەو کەسانەى رۆژانە دوو کوپ تا سێ کوپ قاوەیان خواردووەتەوە، بەڕێژەى 64% ئەگەرى تووشبوونیان بە لاوازیی ماسولکە کەمترە بەراور بەوانەى بڕێکى کەمتریان خواردووە.

چەند توێژینەوەیەکى پێشووش، کە لەسەر مشک ئەنجامدراون، دەریدەخەن، قاوە بەشداردەبێت لە کەمکردنەوەى لەدەستدانى ماسولکەى پەیوەندیدار بە تەمەنەوە، بەهەمان شێوە قاوە ماددەى کیمیایی تیایە کە یارمەتیدەر دەبێت لە رزگاربوون لە خانە کۆنەکان و هانى گەشەى ماسولکە دەدات، ئەمەش پەرە بە هێز و تەندروستییەکەى دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share