پاسێک وەرگەڕا و 14 خوێندکار برینداربوون

پاسێکى خوێندکاران لەکاتى گەڕانەوەدا لە گەشت وەرگەڕا و بەهۆیەوە 14 خوێندکار برینداربوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرا لە سلێمانى بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر پاسێکی خوێندنگەی برایەتی لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە سەیرانگاى کونەماسى وەرگەرا.

وتیشى، “بەهۆیەوە 14 خوێندکار برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران”.

بریندارەکان مەترسى لەسەر ژیانیان نییە، سامان نادر واى وت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share