بڕیاری كەرەنتین گڕی لە شەقامی هۆڵەندا بەرداوە

میدیاكانی هۆڵەندا ئاشكرایانكردووە، ڕوبەڕوبوونەوەی لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران هەبووە لەو وڵاتە، پاش ئەوەی دژ بە كەرەنتینی سەرتاسەری هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەشێك لە میدیاكانی هۆڵەندا ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە لە شارەكانی ئایندهۆڤن و ئامستەردام ڕژانە سەر شەقام و كەرەنتینی سەرتاسەرییان ڕەتكردەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش خۆپیشاندانی هاوڵاتییان، گرژی دروستبووە و پۆلیس و خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی یەكتر بوونەتەوە.

پێگەی “دیگۆلكسكرانت”ی هۆڵەندی ڕایگەیاندوو، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران هەستاون بە بەردانی ئاگر لە ژمارەیەك ماركێت.

لای خۆیەوە ڤارد گرابرهاوس، وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، “بەرپرسانی شارەوانی و پۆلیس مامەڵەیان لەگەڵ ئاژاوەگێڕەكان كردووە”.

ئەو وەزیرە هۆڵەندییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو خۆپیشاندانانە هیچ پەیوەندییان بە سیاسەتی وڵاتەكەوە نییە دژ بە كۆرۆنا، بەڵكو ئەوە ڕەفتارێكی تاوانكارییە”.

ئەو خۆپیشاندانەی هۆڵەندا هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی كەرەنتین لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە لەو وڵاتە، كە ئەوەش گڕی لە شەقامی هۆڵەندا بەردا.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد داوای خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

كابینەكەی بایدن لە یەكەم ڕاگەیەندراویدا هەڕەشە لە دووژمنانی سعودیە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share