بەرشلۆنە و تۆتنهام بەریەکدەکەون

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئامادەکاری کردووە بۆ چوونە نێو هاوکێشەی نگۆلۆ کانتی و کێبڕکێی تووندی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی کەوتووە، ئیدارەی یانەی تۆتنهام، نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی یانەی چێڵسی کردووەتە ئامانج، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی کردووە.

ئەوەش زانراوە کە بەرشەلۆنە خواستێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە نیشانداوە، ئامادەییشیان دەربڕیوە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەستی پێشکەش بکەن.

نگۆلۆ کانتی لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتاییدێت، تاوەکو ئەم ساتە هیچ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی “بلوزی لەندەن”دا نەکردووە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

جەنگێکی دیکە لە نێوان ڕیاڵ و پاریس-دا ڕوودەدات

بابەتی دواتر

سۆن مەترسی لەدەستدانی مۆندیالی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share