دەلیل جەمال: یەكێتی قەڵەمبازیكرد

دەلیل جەمال نووسەر و رۆژنامەنووس لە نووسینێكیدا دەڵێت،”دروستبوونی یەكێتی وەرچەرخانێك بوو لە كاری حزبی و رێكخراوەیی، حزبێك جیاواز لە هەیكەل و روئیا و سیاسەت لەحزبەكانی دیكەش نەچوو، ئەمە مێژوویەكی دوورودرێژە و هەمووان دەتوانین و دەزانین، خاڵ بەخاڵ و تەوەر بەتەوەر بینیوومانە و خوێندوومانەتەوە”.

باسی لەوەش كردووە، لە دوای راپەڕینی 1991 كاری حزبی لە رووی هەیكەل و سیاسەتەوە جۆرێك چەقی بەستبوو، نەك بۆناوخۆی حزبێك بگرە تەواوی حزبەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش لەزۆرترین حاڵەتدا دەچوونەوە سەریەكتر و نزیك لە هاوشێوەبوون، ئەمەش وایكردبوو زۆرجار بەڕەنگ لە یەكتر جیادەكرانەوە و ئەم رێڕەوی جۆری حزبایەتییە، واها پەنگی خواردبوو، زاتی دەویست حزبێك پێچەوانەی ئەو ڕێڕەوە ڕێ بكات و هەوڵی گۆڕین لەستایڵ و هەیكەل و ناوەڕۆكی خۆی بدات.

وتیشی، ” هەموو حزبەكان چاویان تەنها لەسەركۆنگرەی حزبە، كە ئەمەش رێكارێكی كاری ڕێكخراوەییە و تاوەكو ئەمڕۆ كۆنگرەكان نەیانتوانیوزە حزب بگۆڕن هتد”.

دەشڵێت، “یەكێتی قەڵەمبازیكرد، یەكێتی بەحوكمی ئەوەی حزبێكی ڕچەشكێن و بوێر و چاونەترسە، بەردەوام شتە نوێ و نوێگەرییەكان ئەو پێشەنگی بووە، هەربۆیە دوای نزیكەی نیوسەدە لەكاری حزبایەتی، چەمكێكی دیكەی هێنایە ناو كاری حزبی و دەرگایەكی دیكە و مۆدێلێكی دیكەی خستە سەر سیاسەت و رێگایەكی نوێی داهێنا ئەویش دیداری یەكێتییە”.

جەختیشدەكاتەوە دیدار و رێگای نوێی كاری حزبی كە جیهان لەگۆڕاندایە، رووداوەكان خێران، حزبەكانیش لەچوارچێوەیەك دەقیان گرتووە، یەكێتی دەیەوێت جیاواز ڕێبكات، چۆن؟ دیدار هەنگاوێك جەوهەرییە سەكۆی دیدە جیاوازەكانە (لەنێوان ئەزموونی دوێنێ و وەزە و توانا و عەقڵی ئەمڕۆ) دیدار هەنگاوێكی پۆست مۆدێرنەیە، كرانەوەی حزبە لەبەردەم ڕووداو و پێشهاتەكان، خۆسازدانە، بۆ جیهانی نوێ و كرانەوەیە بەڕووی پێشكەوتن و بەزانستی كردنی سیایەتە، كە ئێستا حزبە گەورە دیارەكانی جیهان لەناو ئەم جۆرە گۆڕانكارییەدان.

باسی لەوەش كردووە، دیدار یەكێتی بەرەو كوێ دەبات؟.. وەك وتم دیدار هەنگاو و رێگا و دەرچەیەكی نوێی مۆدێرنە بۆ كاری حربی، كەواتە دیدار یەكێتی بەرەو كرانەوە دەبات، مۆدێلێكی نوێی كاری حربی دەخاتە ناو كارنامە و سیاسەتی یەكێتی، دیدار توانی بەسەر ترس و ئاڵنگارییەكاندا سەركەوێت، بەجۆرێك یەكێتییەكان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیووە، بۆخۆی ئومێد نیشانەی باشی و سەركەوتنی دیدارە.

وتیشی، “من پێموایە مۆدێلێكی نوێ لەسیاسەت و دنیابینی یەكێتی ڕێچكەی گرتووە و وردە وردە یەكێتی بەرە و حزبی پۆست مۆدێرنە دەبات، لە فۆڕم و ناوەرۆكدا، یەكێتی لەبەم دیدارانەی كە ئەنجامیان دەدات، كە دوو دیداری ئەنجامداوا، لەبازنەی حزبی شموولی چووەتە دەرێ و حزبێكی كراوەیە، پێموایە دیدار یەكێتی هێندە نزیكدەكاتەوە لە خەڵك و شەقام بەدەگمەن جیایان دەكەیتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت یەكێتی بەرەو حزبی و رێكخراویی تەواو جەماوەریی دەچێت، مەبەستمە بڵێم ئایدۆلۆژیای سیایەتی یەكێتی دەبێتە ئایدۆلۆژیای خەڵك و خواست و داواكاری”.

دەلیل جەمال لە نووسینەكەیدا دەشڵێت، “ئەمەش پێی دەوترێت تەبەنی كردنی خواستی خەڵك لەچوارچێوەی ئەرك و ماف بۆ سكێچی كاری حزبی و سیاسی، بۆ؟.. چونكە دیدار یەكێتی بەرە و حزبی پڕۆژە و ستراتیژ و پێشنیاری واقعی دەبات، خۆبینینەوەی كادر و خەڵك لەناو كارنامە و سیاسەتی یەكێتی كە دەكرێت لەئاییندەدا یەكێتی دیدار بكاتە سەنتەرێكی گەورە بۆ سیایەت و ستراتیژیی. مایكی ئازادی ڕادەربڕینی كادر و هاوڵاتی تا لەوێوە دەنگی یەكێتی بگات و دەنگی هاوڵاتیش بگات، ئەمە پێمان دەڵێت دیدار عاقیبەتی یەكێتی باشدەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن،…
Total
0
Share