هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن بە پێچەوانەوە سزای دارایی بە شێوەی رۆژانە دەچێتە سەر.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی کە بۆ هەر یەک لە مامەڵەکانی تۆمارکردن، گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەنجامدەدرێت لە نێوان کڕیار و فرۆشیار و ماوەی 60 رۆژ رێگاپێدراوە بۆ ئەنجامدانی هەر یەک لەو مامەڵانە و لە دوای تێپەڕبوونی ماوەی دیاریکراو سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئەو ماوەیەی دیاریکراوە، ئەگەر مامەڵەکە ئەنجامنەدرێت، رۆژانە 10 هەزار دینار سزای دارایی دێتەسەر، ئەگەر هاوڵاتییەکە نەیەوێت مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتییەکە ئەنجامبدات پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکات بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بۆ ئەوەی سزای دواکەوتن نەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share