بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هاوڕێیانی مام جەلال: حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی خەڵک

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ بەشێک لە هاوڕێیانی مام جەلال کۆبووەوە، ‏ستایشی خەباتی ئەوانی لە سەرخستنی شۆرشدا کرد و ڕایگەیاند، “لەئاست ‏قوربانیدانەکانتاندا بەڵێندەدەین یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام ‏وەربگرین”، دووپاتیشیكردەوە، حزب بكاتە ئامرازی خزمەتکردنی خەڵک.‏

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی لە ‏شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال. ‏

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام ‏جەلال کردەوە، لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورد و سەرخستنی شۆڕی نوێ.‏

ڕاشیگەیاند، “ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتیی نیشتمانیی ‏کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و ڕابردووتان جێگای ‏شانازییە، نەک ھەر بۆ خۆتان، بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و ‏وەفاداری خەباتی ئێوە بین”.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین ‏یەکێتیی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە ڕێبازەکەی مام وەربگرین بۆ  گەشەپێدانی یەکێتی ‏و ڕاستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان”.‏

هەروەها بەڵێنیدا، نەھێڵن یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکاربھێنرێت و دووپاتیکردەوە، ‏ئێستا یەکێتی یەکێتیی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی ‏سیاسی و یەکێتیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.‏

وتیشی، “بە ڕوئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک”.‏

بابەتی پێشتر

حدك: دوو سیخوڕی سەر بە ئێرانمان ڕادەستی دەزگای دادوەریی هەرێم كردووە و داواكارین سزابدرێن

بابەتی دواتر

دزرانی 103 ملیۆن دۆلاری بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر ڕەتدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە گۆڕدرا

خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە گۆڕانی بەسەرداهات و ڕۆژی پێنجشەممە چەند فەرمانگەیەكی دیكە مووچەی مانگی ڕابردوو وەردەگرن بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share