تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەی تووشبووان و مردن بەهۆی تای خوێنبەربوون رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێکی نوێی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 22 کەس تووشی پەتاکە بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکان زۆرترین حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون بە نەخۆشییەکە لە سنووری پارێزگای زیقارە کە زیاتر لە حەوت حاڵەتی تێدا تۆمارکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زۆرترین ژمارەی ئاژەڵداران کەوتوونەتە ئەو سنوورەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: ئەنجامی گەورەمان لەسەر هێرشەكەی هەولێر بەدەستهێناوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتوونەتە “ئەنجامی زۆر گەورە” لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر و ئەودوای هێرشەكانی دیكە. لیوا…
Total
0
Share