سودانی لەبارەی ریشەكێشكردنی گەندەڵی بڕیارێكی نوێی دەركرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە سەرجەم وەزارەتەكان دەكات راپۆرتی مانگانە لەبارەی رێوشوێنەكانیان بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی پێشكەش بكەن.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراو بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان كرد راپۆرتی مانگانە لەبارەی رێوشوێنەكانی ریشەكێشكردنی گەندەڵی دارایی و ئیداری لەنێو وەزارەت و فەرمانگەكانیان پێشكەش بكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە سودانی جەختیكردووەتەوە لەسەر “كەمتەرخەمی نەكرد لە رێوشوێنە حكومییەكان بۆ ریشەكێشكردنی گەندەڵی، گرنگتر لەوەش گەڕاندنەوەی ئەو سامانە گشتییانەی دزراون”.

دوێنێ محەمەد شیاع سودانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گەڕاندنەوەی 180 ملیار دینار لەو پارانەی لە كەیسی ناسراو بە “دزیی سەدە” دزرابوون ئاشكراكرد.

بابەتی پێشتر

گەورەترین بورکانی جیهان لە دوای 40 ساڵ چالاکبووەوە

بابەتی دواتر

هەولێرەكەی دی.. ئەو بەشەی هەستدەكەیت بە زۆر لكاندوویانە بە پایتەختەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share