عێراق پلانی هەیە 6 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی بكات

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرایكردووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی قەرزێك بە بەهای 6 ملیار دۆلار.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، “تەنها بە پەسەندكردنی بودجەی عێراق و پلانی خەرجییەكان لەلایەن پەرلەمانەوە، عێراق دەتوانێت داوا بكات قەرزێكی 2 ملیار دۆلار بەشێوەی پارەداركردنی خێرا لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی وەربگرێت، وەك یارمەتیدانی ئەو وڵاتانەی بە دەست كۆرۆناوە دەناڵێنن”.

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی وتووە، “هەروەها بەغداد دەتوانێت داوای قەرزێكی دیكەی 4 ملیار دۆلاریش بكات لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی وەك بەرنامەی چاكسازیی حكومی”.

وەزیرە عێراقییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو قەرزانە بەشێكی بچوك لە كورتهێنان پڕدەكاتەوە، بەڵام وادەكات عێراق یەدەگە بیانییەكانی كەمتر خەرج بكات”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری لە بانكی ناوەندیی عێراق قەرزكردووە بۆ پێدانی موچە و پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی دیكەی دارایی.

عێراق كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لەنێو وڵاتانی ئۆپیك، لە بودجەی 2021یدا كە پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە زیاتر لە 49 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە، دەیەوێت بە قەرزی دەرەكی ئابوریی وڵاتەكەی هەستێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیڵچی 0-2 بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بەبێ مێسی لە ئیڵچی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share