پزیشکانى تونسى بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکى گشتی سەرکەوتووبوون لە چاندنى گلێنەى چاو بە تەکنیکێکى ورد کە لەو وڵاتە دروستکراوە.
نەشتەرگەرییەکە لە بەشى چاوى نەخۆشخانەى زانکۆیی شارل نیکۆل لە پایتەخت ئەنجامدرا، وەک ئەوەى وەزارەتى تەندروستیی تونس بڵاویکردەوە.
تەکنیکە نوێ و وردەکە کە لە نەشتەرگەرییەکەدا بەکارهێنرا بە “ultra-thin endothelial keratoplasty” ناسراوە، کە نەشتەرگەرییەکە کەمترین دەستێوەردانى تیایە و بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرى هەندێک لە نەخۆشییەکانى گلێنە، یەکەمجاریشە لە تونس بەکاردێت.
پزیشکان لە نەشتەرگەرییەکەدا ئامێرى “مایکرۆ کیراتۆم”یان بۆ بە وردى بڕینى گلێنەکە بەکارهێنا.