خواردنەوەی قاوە کاریگەریی لەسەر نەخۆشیی شەکرە هەیە

ڕێژەی ئەو قاوەیەی کەسێک بەکاریدەبات، کاریگەریی لەسەر ئەگەری تووشبوونی بە جۆری دووەمی نەخۆشیی شەکرە هەیە.

جۆری دووەمی شەکرە ڕوودەدات کاتیک جەستە بەشی پێویست ئەنسۆلین دەرنادات، یاخود کاتێک خانەکانی جەستە کاردانەوەیان بۆ ئەنسۆلین نابێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی هارڤارد، ئەو کەسانەی یەک کوپ لە ڕێژەی قاوەی ڕۆژانەیان بە درێژایی چوار ساڵ کەمکردووەتەوە، بە ڕێژەی لە سەدا 17 ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە زیادیکردووە.

ئەو کەسانەش کە یەک کوپ قاوەیان زیادکردووە، بە ڕێژەی لە سەدا 11 ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەکرە کەمبووەتەوە.

لە کاتێکدا کە قاوە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەندروستی هەیە، مەرج نییە هەموو جۆرەکانی وەک یەک بەسوودبن.

پشپۆڕانی خۆراک لایانوایە، ئێسپرێسۆ سوودی تەندروستیی زیاتری هەبێت لە قاوەی شیرین و قاوە بە کرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسی بڵاوکردنەوەی شێرپەنجە جۆرە پۆشاکێک لە بازاڕەکان کشێنرایەوە

دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، جۆرە پۆشاکێکی ژنان لە بازاڕەکان کشێندراوەتەوە کە هۆکاربووە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و رەبۆ.…
Total
0
Share