ژمارەیەک لە زانایان هۆشدارییاندا لەوەى لەنێوان 14 بۆ 17%ى زەویی گونجاو بۆ کشتوکاڵ لە جیهاندا بە لانیکەمى یەکێک لە کانزا قورسەکان ژەهراوى بووە، ئەو ژەهراویبوونە مەترسیی تەندروستییەکەى دەگاتە 1.4 ملیار کەس.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤارى “ساینس” بڵاوکراوەتەوە تێڕوانینیکى گشتیی نایاب پێشکەش دەکات دەربارەى دیاردەى ژەهراویبوون بە کانزا قورسەکان لەڕێى شیکارى بۆ زیاتر لە 769 هەزار نمونەى خاکى توێژینەوەکانى رابردوو.
کانزا قورسەکان بە ژەهراوى دادەنرێن بۆ مرۆڤ، گیاندار و رووەک بە بڕى جیاواز، دەشێت سیستمى ژینگەیی جیاوازیش ژەهراوى بکات لەڕێى زنجیرەى خۆراک و ئاوەوە.
بە شیکردنەوەى نمونەکان و بەکارهێنانى هۆکارەکانى زیرەکیی دەستکرد، توێژەران ئاماژەیان بەوەدا کە لەنێوان 900 ملیۆن بۆ 1.4 ملیار کەس لە ناوچە زۆر مەترسیدارەکانى پەیوەست بەو ژەهراویبوونە دەژین.