بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە دەكات كە پاسپۆڕتەكانیان ونكردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی زیاد لە جارێك پاسپۆڕتەكانیان ونكردووە یاخود (تێكچووەو تلف) بووە ، دووبارە ببنەوە بەخاوەنی پاسپۆڕت، بەڵام لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن ، لەم حاڵەتەدا ئەو هاوڵاتییانە پێویستە بگەڕێنەوە ناو هەرێمی كوردستان. ئەو كات مامەڵەی وونبوونی پاسپۆرتەكانیان بكەن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی عێراق لە دەرەوەی وڵات ناتوانن ئەو جۆرە مامەڵەیە ئەنجامبدەن بۆ ئەم باسە پێویستیان بە مانەوەی (2-3) مانگە ، تاوەكو مامەڵەكانیان لە نێوان (محكمەی تحقیق) و (محكمەی جنح) تەواو دەبێت.