لە سعودییە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

دادگای باڵای سعودیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بیندراوە و سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

دوای ئەوەی لە وێستگەی سودەیر لە سعودییە مانگ بینرا، دادگای باڵای وڵاتەکە و لیژنەی فتوای سعودیە بە فەرمی رایانگەیاند سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە پێشتردا وڵاتی ئێران و ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی دیکە بە فەرمی رۆژی سێشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە ھێزەکانی پێشمەرگە چارەسەردەکرێن

سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 رەزامەندی دەربڕی کە ھاوشێوەی ھێزەکانی پێشمەرگە پیشەگەرانی مین بێبەرامبەر لە دەزگا تەندروستییەکانیان چارەسەری پزیشکی…
Total
0
Share