بە بەڵگەوە.. “ئۆڵد گارد” ڕێگە نادات زێدان بکەوێت

یاریزانە دێرینەکانی ڕیاڵ مەدرید ڕێگە نادەن زێدان دووربخرێتەوە

ئەستێرە دێرینەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە بە “جەنگاوەرانی سەردەمی ڕابردوو” ناویان دەرکردووە، دەستبەرداری زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانە نابن و لە هەر کەوتنێکدا دەبنە فریادڕەس بۆی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە بەڵگە و داتا ئاشکرایکردووە، هە کاتێک زینەدین زێدان دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراو و ڕەخنەی توندی ئاڕاستەدەکرێت، دەستەیەک لە یاریزانەکانی لە نێوانیاندا ڕامۆس، مۆدریچ، بنزیمە، کرۆس، کاسیمێرۆ ئەوپەڕی وزەی خۆیان بەگەڕدەخەن لە پێناو پاراستنی ڕاهێنەرەکەیان، لەم ئەرکەشیاندا هەرگیز شکستیان نەهێناوە.

گەڕانەوەکان

بەپێی سەرچاوەکە، لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا “زیزۆ” چەند جارێک کەتووەتە بەر تانەی میدیاکان و ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی زیادیانکردووە، بۆنمونە، وەرزی ڕابردوو بە بردنەوە لە گەڵاتەسەرای لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاریزانە کۆنەکان دۆخەکەیان هێورکردووەتەوە، پاشان لە مانگی ئۆکتۆبەر ڕاهێنەرەکە کەوتووەتە ژێر هێڵی سوور و بەرانبەر قادیش و شاختار شکستیهێناوە، بەڵام یاریزانە کۆنەکان کە بە “ئۆڵد گارد” ناودەبرێن، کلاسیکۆیان بە ئەنجامی (3-1) بردووەتەوە و دیسانەوە فریای ڕاهێنەرەکەیان کەوتوون.

جارێکی دیکە شاختار لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو یانەی شاهانە و زێدانی خستووەتە بارودخێکی خراپەوە، کە نزیکبووە ڕاهێنەرەکە دووربخرێتەوە، بەڵام “ئۆڵد گارد” دووبارە بە بردنەوە لە ئیشبیلیە، مونشنگلادباخ و ئەتلەتیکۆ قەرەبوویان کردووەتەوە.

یاریزانە کۆنەکان زێدانیان خۆشدەوێت و ڕێگە بە دوورخستنەوەی نادەن

لە ساڵی 2021دا دوای لەدەستدانی دوو نازناو لە ماوەی شەش ڕۆژدا بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو و ئالکۆیانۆ (جامی سوپەر و جامی شا)، یاریزانان بە بردنەوەیەکی گەورە لە ئالاڤێس بۆ جاری چوارەم زێدانیان پاراستووە و ئامادەنەبوون لە کەشتییەکی نغرۆبوودا دەستبەرداریبن.

پلان (B) کاردانەوەی نییە

ڕۆژنامەی مارکا لە شیکارییەکدا نوسیویەتی، کێشەی زێدان لە گروپی دووەمی یاریزاناندایە کە بە پلان (B) ناودەبرێن، لە نمونەی ئیسکۆ، ڤینیسیۆز، ڕۆدریگۆ، میلیتاو، ئۆدریزۆلا و مارسێلۆ، ئەم یاریزانانە هەرگیز لە دۆخی خۆیان ڕازی نین و بەختەوەرییان لەدەستداوە.

لوکا یوڤیچ و مارتن ئۆدیگارد لە بێزاری و کەمتەرخەمی ڕاهێنەرەکەدا ماڵئاوایی دەکەن، بەڵام زۆرینەی یاریزانانی پلانی دووەم لە پێگەی خۆیان بەردەوام دەبن و تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕێی بڕیاری ئیدارەی یانەکە و دۆخی زێدان دەکەن.

ئەمانە لە کاتێکدایە کە “ئۆڵد گارد” هەرگیز ڕاهێنەرەکە ناخەنە دۆخی خراپەوە و زێدانیان ناچارکردووە دەستبەرداریان نەبێت، چونکە تاوەکو ئێستا هیچ ڕاهێنەرێکی مێرەنگی نەیتوانیوە ستافێک یاریزانی بە ئەزموون بەو سۆز و خۆشەویستیەوە کۆبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: تێکڕای هەڵاوسان لە مانگی کانونی یەکەمدا بەڕێژەی %4 بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە و پێنج کەس سوتان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share