ئالڤێس: چوار و هیچ بۆ مەدرید کەم بوو

دانی ئالڤێس، ئەستێرەی ئەزموونداری یانەی بەرشلۆنە لە چاوپێکەوتنیدا ئاماژە بە ئەنجامی یاریی کلاسیکۆ دەکات و دەڵێت، “ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام کەم بوو”.

ئالڤێس لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ڕاگەیاندووە، “ئاهەنگگێڕانمان لە مەدرید بەو جۆرە نەبوو کە میدیاکان ئاماژەیان پێکرد، ڕەخنەیان گرت کە تەنها بردنەوەیەک بووە، بەڵام ئێمە بە ئەنجامی پێنج و شەش لەو یاریگایەدا براوە بووین، بەڵکوو بیرەوەرییە خۆشەکانمان بۆ گەڕایەوە.”

لەبارەی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکەشەوە دەڵێت، ” ئەو هەلانەی بۆ فیران، ئوبا، دیمبێلێ هەڵکەوت لە یارییەکەدا چانسی زۆر ڕوون بوون دەبوو ئەنجامەکە شەش گۆڵی بێ وەڵام بێت. بەڵام بۆ ئێمە سەرکەوتنەکە پەیامێک بوو، دوای شەش جار نەبردنەوە لە مەدرید گوتمان بارسا گەڕایەوە، کاتێک بە باشی کار دەکەیت شتی باش ڕوو دەدات.”

ئالڤێس لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بە چەندین بابەتی گرنگی دیکە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، لە ڕیزەکانی بارسا بە چاودێری چاڤی بەردەوام دەبێت تاوەکوو ئەو کاتەی پێی دەڵێن پێویستمان بەتواناکانت نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share