قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە دهۆك، پیرۆزە كوردستان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پیرۆزە دهۆك، پیرۆزە كوردستان و ئەمڕۆ بەندە دهۆكی بووم، ئەمڕۆ هەموو كوردستانییەك دهۆكی بوون”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، لە دڵەوە خۆشحاڵبووم بەو سەركەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆك كە بوونە پاڵەوانەی جامی كەنداو.

دەشڵێت، “دڵنیام ئەم سەركەوتنە مەزنە هاندەرە بۆ هەموو یانەكانی كوردستان كە خەون بە سەركەوتنی گەورەتر لە ئاستی نێودەوڵەتی ببینن و ئەم سەركەوتنە سەركەوتنی وەرزشی كوردستانە، سەركەوتنی هەر وەرزشوانێك و سەركەوتنی هەموو وەرزشی كوردستانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگارى هه‌ولێر وه‌رگرتنى پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر، ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌غداد بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو…
Total
0
Share