بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری باڵەکایەتی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان لەبارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە لە سنووری باڵەکایەتی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفری سەدی دادەبەزێت، لە هەندێک ناوچە دەگاتە شەش پلە ژێر سفر.