سێ كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سێ كەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لە گوندێكی سنووری قەزای چۆمان دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە هێزە ئەمنییەكان ئاگاداركرانەوە لە هەبوونی سەرپێچیكردن لەسەر ژینگەی كوردستان ئەویش بڕینی نایاسایی داری تەڕ بوو بە مەنشار لە گوندی خۆشكان لە سنووری قەزای چۆمان و دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دیانا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەر سێ تۆمەتبارەكە دەستگیركران و بە پێی ماددەی 21 لە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2021 لە هەرێمی كوردستان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share