کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمەباران دەبارێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ، پلەی گەرمی لە تۆمارەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە”.

باس لەوەشدەکات، “سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لەهەندێک کات و شوێن، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە”.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان :27 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share