لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە سبەینێوە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی فەرمانگەكان سیستمی پەیڕۆڵ چالاك دەبێت و ژمێریاریی فەرمانگەكان دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەكەن.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، فەرمانگەكان لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەدەكەن تاوەكو رەوانەی گەنجینەكان بكرێت و لەو رێگایەوە بۆ وەزارەتی دارایی بنێرێت كە رەوانەی بەغداد بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچە ئامادەبكرێت و بۆ بەغداد بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share