بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت پەیوەندییە ئابورییەکانمان لەگەڵ ئێران زیاتربکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میوانداریکردنی شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی یەکێتیی بۆ پەرەپێدان و زیاترکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشاندا و ڕایگەیاند، “دەمانەوێت نەک بەردەوامی بەڵکو ئەو پەیوەنییانە زیاتر بکەین”.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە مەهدی سەفەری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری دیپلۆماسی و بازرگانی، مەهدی شوشتەری سەرکونسڵی ئێران لە سلێمانی.

لە دیدارەکەدا جەخت لە فراوانکردنی ھاریکاریی ئابوری و بازرگانی لە نێوان ھەردوولا کرایەوە بەجۆرێک خزمەت بەبەرژەوەندیی گشتی بکات و پێویستی لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سەرمایەداران دووپاتکرایەوە.

ھەروەها گفتوگۆ لەبارەی ڕێوشوێنەکانی پەرەپێدانی کاری وەبەرھێنان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە ھەرێم و کارئاسانیی زیاتر بۆ خاوەنکار و سەرمایەدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، تاوەکو لە ھەرێم سەرمایەگوزاریی زیاتر بکەن و بەشداریی کاریگەرتر بکەن لە پێشخستنی ئابوریی ھەرێم، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەماھەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکان.

لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ ھەموو جموجۆڵێکی بازرگانی، دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە ئابوورییەی ھەبووە نەک بەردەوامی بەڵکو زیاتری بکەن وکۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاربن بۆ جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ کە خزمەتی زیاتر بە ھەرێم بکات، هەروەها پاڵپشتیی یەکێتی دەربڕی بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکانی  بە ڕەسمی ناساندنی دەروازەکانی کیلێ، شوشمێ و پشتە کە خزمەتێکی بەرچاو بە ھەرێم دەکەن و ھەزاران ھەلی کار لە سنوورەکە دەڕەخسێنن و کاریگەرییان دەبێت لە پێشخستنی ئابوریی ھەرێم.

بابەتی پێشتر

کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا داوای بەهاناوەچوونیان دەکەن

بابەتی دواتر

درۆن داهاتووی عێراق دیاریدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
Total
0
Share