ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”.
نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “زۆر دڵگرانم بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی ئەم بەیانییەی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەبووەتە هۆی سووتان و زیانێکی ماددیی گەورە بۆ دوکانداران”.
دەشڵێت، “دەستخۆشیم بۆ تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەپەلە بەدەمەوەهاتنی رووداوەکە و زوو کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە”.
ئەو پەرلەمانتارە، دەڵێت، “بۆ زیانە ماددی و داراییەکان هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو حکومەتی فیدراڵ لە بودجەی یەدەگی لەناکاو (إحتياطي الطوارئ) قەرەبووی بەشێک لەو زیانانە بکاتەوە”.