شێرزاد حەسەن: ستافی نەخۆشخانەی شار بە دڵ و کوڵ منیان رزگارکرد

نووسەری کورد شێرزاد حەسەن دوای باشتربوونی دۆخی تەندروستی و جێهێشتنی نەخۆشخانە رایگەیاند، ستافی نەخۆشخانەی شار بە دڵ و کوڵ لە مردن رزگاریان کرد.

شێرزاد حەسەن لە پۆستێکدا کە لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە نووسیویەتی، “من لە رۆژی یەکەمەوە کە تووشی ئەو رووداوە بووم تاوەکو ئێستا ئاگادارم کە ئێوەی ئازیز وخۆشەویست خەمخۆری منن بەبێ ئەوەی من دەنگ هەڵبڕم و هاوار بکەم کە فریامبکەون، یان پەناتان بۆ بەرم، خۆڕسکانە پەرۆش و دڵگەرمبوون کە لە دۆخی نالەباری من و تەنگژەباری بە دوای منەوە بوون، زۆر زەحمەتە ناوی هەمووتان بژمێرم، من قەرزار وەفاداری هەمووتانم، یەکە بە یەکە وئەمەکدار و شوکرانە بژێرم.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هێشتا لەژێر چارەسەر و پشکنینم و بەرەو باشی هەنگاودەنێم”.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا نووسیویەتی، ” کۆی پزیشک و ستافی پەرۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار کە لە سەرەتاوە بە پیر منەوە هاتوون و درێغیان نەکرد و منیان زیندووکردەوە کە من بۆ هەموو تەمەنم قەرزار و ئەمەکداری هەر هەموویانم، کە بە دڵ و کوڵ منیان لە تەنگانە و تەنگژەباری رزگاریانکردووم، لە مەرگ و شکستبوون و هەناسەسورییایەک کە تەنها خۆم دەیزانم”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی مووچە بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی…
Total
0
Share